"لێهاتوویی لە زمانی ئەڵمانی: کردنەوەی دەرگای هەلی کارە نێودەوڵەتیەکان"
سیمیناری “لێهاتوویی لە زمانی ئەڵمانی: کردنەوەی دەرگای هەلی کارە نێودەوڵەتیەکان” بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.
لەو سیمینارەدا، بەڕێز د. سارا سەردار باس لە گرنگی فێربوونی زمانی ئەڵمانی و دەرفەتەکانی خوێندن و کار بۆ فێرخوازان و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کرد.
هەروەها، م. برزو، بەڕێوبەری سەنتەری ئێکسلێنس، باس لە گرنگی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پیشەیی کرد و زانیاری لەسەر خولەکان و بڕوانامە نێودەوڵەتییەکانی سەنتەری ئێکسلێنس پێشکەش کرد. هەروەها ئاماژەی بەو ئۆفەر و تایبەتمەندییانە دا کە بۆ فێرخوازان و دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دابین کراون.
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداریان کرد و هیوادارین ئەم چالاکییە زانیارییە سودبەخشە هەنگاوێک بێت بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی سەرکەوتووتر.

